گلوتین چییە؟
گلوتین پڕۆتینێکە کە لە گەنم، جۆ و چاودار دا هەیە. لای نەخۆشی سیلیاک، کە بە نەخۆشی گەنم ناسراوە، گلوتین زیان بە ناوپۆشی ڕیخۆڵەی باریک دەگەیەنێت، بۆیە لەش ناتوانێت خۆراک بە باشی هەڵمژێت.
ئەمەش دەبێتە هۆی سکئێشە، ئاوسانی سک، سکچوون، کەمخوێنی و کەمبوونەوەی کێش. لە منداڵاندا دەبێتە هۆی لاوازی گەشەکردن.
- تاکە چارەسەر: خۆراکی بە تەواوی بێ گلوتین، بۆ هەموو تەمەن.
- بڕی کەمیش زیانبەخشە: تەنانەت وردە نانێک ڕیخۆڵە زیان پێدەگەیەنێت.
- باشبوون: لە چەند هەفتەیەکدا دەست پێدەکات، بەڵام خۆراکەکە ڕامەگرە.
کەی سەردانی کلینیک بکەیت؟
- ئەگەر دوای ٦–٨ هەفتە لە خۆراکەکە نیشانەکان بەردەوام بوون.
- ئەگەر کێشت بەردەوام کەم بووەوە یان کەمخوێنیت هەبوو.
- بۆ سەردانی بەدواداچوون لەگەڵ پزیشک و شارەزای خۆراک.
ئەمانە مەخۆگلوتینیان تێدایە
نان: نانی تیری، ساموون، نانی تەنوور، لەواش، نانی خەست، نانی هامبەرگەر، تۆست.
گەنم و بەرهەمەکانی: ئاردی گەنم، سمید، بورغول، فریکە، کوسکوس، هەریسەی گەنم.
جۆ و چاودار: جۆ، شۆربای جۆ، مالت، بیرە.
خواردنی بە ئارد: مەعکەرۆنە، شعریە، نوودڵ، پیتزا، بۆرەک، سەمبوسە، فەتیرە.
خواردنی کوردی و عێراقی: کوبە (بە بورغول یان ئارد)، تەشریب، قۆزی لەگەڵ نان، ماسی یان مریشکی بە ئارد داپۆشراو و سوورکراوە.
شیرینی: کێک، بسکویت، کلێچە، باقلاوە، زولبیا، ویفەر.
شۆفان: مەگەر لەسەری نووسرابێت «بێ گلوتین».
ئەمانە بە دڵنیاییەوە بخۆبێ گلوتینن
دانەوێڵە و نیشاستە: برنج (تەمەن)، گەنمەشامی، پەتاتە، ئاردی برنج، ئاردی گەنمەشامی، نیشاستە، کینوا.
پاقلەمەنی: نیسک، نۆک، فاسۆلیا، ماش، لۆبیا، باقلە.
گۆشت و پڕۆتین: گۆشتی تازە، مریشک، ماسی، هێلکە (بەبێ ئارد و بەبێ نان).
شیرەمەنی: شیر، ماست، دۆ، پەنیر، کەرە.
میوە و سەوزە: هەموو جۆرەکان، تازە یان بەستوو.
ئەوانی تر: خورما، گوێز، بادەم، فستق، هەنگوین، شەکر، زەیتی زەیتوون، سرکە، لیمۆ، بەهاراتی تاک (نەک تێکەڵە).
خواردنی کوردی گونجاو: یاپراخ بە برنج، شلە و برنج (فاسۆلیا، بامیە)، قەلیە، کەباب بەبێ نان (بپرسە)، بریانی بەبێ شعریە، تەپسی بەبێ ئارد، شۆربای نیسک بەبێ شعریە.
بڕوانامەکان و کلینیکد. کامەران حەسەن محەمەد — پسپۆڕی وردی هەرس و جگەر و نازۆری پێشکەوتوو (ERCP)

- بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری (MBChB) — زانکۆی سلێمانی
- دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە — FKBMS
- دکتۆرا (بۆرد) لە پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر — FKBMS
- ئەندامی کۆلێژە پزیشکییە شاهانەکانی بەریتانیا — MRCP (UK)
- پسپۆڕی پێشکەوتووی ERCP — هیندستان
- ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە چارەسەری مایەسیر بە لەیزەر — وارشۆ، پۆڵەندا
- مامۆستای زانکۆ
ئەم ڕێنماییە جێگەی ڕاوێژی پزیشک ناگرێتەوە.