گەڕانەوەی ترشی گەدە چییە؟
لە نێوان سوڕێنگ و گەدەدا ماسولکەیەک وەک دەرگا کار دەکات. کاتێک ئەم دەرگایە لاواز بێت یان لە کاتی نەگونجاودا بکرێتەوە، ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ ناو سوڕێنگ و دەبێتە هۆی سووتان و ئازار. کاتێک ئەمە بە بەردەوامی دووبارە بێتەوە، پێی دەوترێت نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی (GERD).
نیشانەکان: سووتانی سنگ و دڵ بەتایبەت دوای نانخواردن و لە شەودا، گەڕانەوەی تامی ترش بۆ دەم، ئاوسان و قڕە، گرانی قووتدان، کۆکەی درێژخایەن، گرانی دەنگ و ئازاری سنگ.
هۆکارە باوەکان: کێشی زیاد، نانی زۆر و درەنگی شەو، خواردنی چەور و تیژ، جگەرەکێشان، دووگیانی، فتقی دیافراگم و هەندێک دەرمان (ئازارشکێنەکان).
- زۆر باوە: بە گۆڕینی خوو و خۆراک و دەرمان، زۆربەی حاڵەتەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
- پشتگوێی مەخە: ترشی درێژخایەن دەبێتە هۆی هەوکردن و تەسکبوونەوەی سوڕێنگ.
- دەرمان بە ڕێکوپێکی: دەرمانی ترشی پێش نانی بەیانی و بۆ ماوەی دیاریکراو بخۆ.
نیشانەی مەترسی — پێویستی بە نازۆر هەیە
- گرانی یان ئازار لە کاتی قووتدان.
- ڕشانەوەی خوێن یان پیسایی ڕەش.
- کەمبوونەوەی کێش بەبێ هۆ، یان کەمخوێنی.
- ڕشانەوەی بەردەوام یان ئازاری توندی سنگ.
- نیشانەی نوێ دوای تەمەنی ٥٠ ساڵ، یان باش نەبوون دوای ٤–٨ هەفتە چارەسەر.
ئەمانە دوور بخەرەوەترشی و سووتان زیاد دەکەن
خواردنی چەور و سوورکراوە: قەلیەی چەور، کوبەی سوورکراوە، فاست فوود، چیپس، کەرە و قەیماغی زۆر.
خواردنی تیژ: بیبەری تیژ، بەهاراتی توند، تورشی.
تەماتە و ترشەمەنی: سۆسی تەماتە، لیمۆ، پرتەقاڵ، سرکەی زۆر.
پیاز و سیری خاو، نەعنا، شەکۆلات: دەرگای سوڕێنگ شل دەکەن.
خواردنەوە: چای توند، قاوە، خواردنەوەی گازدار و وزەبەخش، کحول.
نانی زۆر و درەنگ: نانی گەورە، نانخواردن لە ٣ کاتژمێری پێش خەوتن.
جگەرە و نێرگەلە: ترشی زیاد دەکەن و دەرگای سوڕێنگ لاواز دەکەن.
ئەمانە باشترن بۆتسووک و کەم ترشی
دانەوێڵە: شۆفان، نانی قاوەیی، برنج، پەتاتەی کوڵاو، بورغول.
پڕۆتینی سووک: مریشک و ماسی برژاو یان کوڵاو (بەبێ پێست و چەوری)، هێلکەی کوڵاو، نیسک.
سەوزە: کولەکە، گێزەر، لۆبیای سەوز، خەیار، برۆکۆڵی، سپیناغ (کوڵاو).
میوەی ناترش: مۆز، سێو، هەرمێ، شووتی، کالەک، خورما (بە ئەندازە).
شیرەمەنی کەم چەوری: ماست، شیری کەم چەوری، پەنیری سپی کەم خوێ.
خواردنەوە: ئاو، چای زەنجەفیل، چای بابوونە، شیری کەم چەوری.
ئەوانی تر: بادەم، زەیتی زەیتوون (بڕی کەم)، شۆربای سەوزە.
بڕوانامەکان و کلینیکد. کامەران حەسەن محەمەد — پسپۆڕی وردی هەرس و جگەر و نازۆری پێشکەوتوو (ERCP)

- بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری (MBChB) — زانکۆی سلێمانی
- دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە — FKBMS
- دکتۆرا (بۆرد) لە پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر — FKBMS
- ئەندامی کۆلێژە پزیشکییە شاهانەکانی بەریتانیا — MRCP (UK)
- پسپۆڕی پێشکەوتووی ERCP — هیندستان
- ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە چارەسەری مایەسیر بە لەیزەر — وارشۆ، پۆڵەندا
- مامۆستای زانکۆ
ئەم ڕێنماییە جێگەی ڕاوێژی پزیشک ناگرێتەوە.