ڕێنمایی بۆ نەخۆش

قەبزی درێژخایەن

هۆکارەکان، خۆراک، خووە باشەکان و چارەسەر

د. کامەران حەسەن محەمەدپسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و نازۆری پێشکەوتوو (ERCP)

قەبزی درێژخایەن چییە؟

قەبز واتە چوونە ئاودەست کەمتر لە ٣ جار لە هەفتەیەکدا، یان پیسایی ڕەق و وشک، زۆر زۆرکردن لە کاتی دەرکردن، یان هەستکردن بەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی بەتاڵ نەبووە. کاتێک ئەم حاڵەتە زیاتر لە ٣ مانگ بەردەوام بێت، پێی دەوترێت قەبزی درێژخایەن.

هۆکارە باوەکان: کەمی ڕیشاڵ لە خۆراکدا، کەم ئاوخواردنەوە، کەم جووڵە، دواخستنی چوونە ئاودەست، هەندێک دەرمان (ئازارشکێنی بەهێز، حەبی ئاسن، هەندێک دەرمانی گەدە و خەمۆکی)، کەمکاری ڕژێنی تایرۆید، شەکرە و نەخۆشی ڕیخۆڵەی هەستیار (IBS).

نیشانەی مەترسی — دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە

ئەمانە کەم بکەرەوەقەبز زیاد دەکەن

نان و برنجی سپی: ساموون، نانی سپی، برنجی سپی بە بڕی زۆر، مەعکەرۆنەی سپی.

خواردنی ئامادەکراو: خواردنی خێرا (فاست فوود)، سوورکراوە، چیپس، گۆشتی ئامادەکراو (سەوسج، مۆرتەدێلا).

شیرەمەنی زۆر: پەنیر، قەیماغ و شیری زۆر — بەتایبەت ئەگەر ڕیشاڵ کەم بێت.

گۆشتی سوور: بە بڕی زۆر و بەبێ سەوزە.

شیرینی: کێک، بسکویت، شەکۆلات، شیرینی ئامادەکراو.

خواردنەوە: چای و قاوەی زۆر، خواردنەوەی گازدار و وزەبەخش.

مۆزی کاڵ (سەوز): قەبز زیاد دەکات؛ مۆزی گەییو باشترە.

دواخستنی چوونە ئاودەست و دانیشتنی درێژخایەن بەبێ جووڵە، لە هەموو خواردنێک زیاتر قەبز دروست دەکەن.

ئەمانە زیاتر بخۆپڕ لە ڕیشاڵ و ئاو

ئاو: ڕۆژانە ٨–١٠ پەرداخ (١.٥–٢ لیتر)؛ پەرداخێک ئاوی شێلم لە بەیانیدا یارمەتیدەرە.

دانەوێڵەی تەواو: نانی قاوەیی (گەنمی تەواو)، شۆفان، بورغول، جۆ، برنجی قاوەیی.

پاقلەمەنی: نیسک، نۆک، فاسۆلیا، ماش، لۆبیا.

سەوزە: سپیناغ، بامیە، کەلەرم، گێزەر، کولەکە، خەیار، سالادی ڕۆژانە.

میوە: هەنجیر، ئاڵووچەی وشک، هەرمێ، سێو بە پێستەوە، کیوی، پرتەقاڵ، قەیسی، مێوژ، خورما.

تۆو و گوێز: تۆوی کەتان (هاڕاو)، چیا، گوێز، بادەم.

ئەوانی تر: ماست (پرۆبایۆتیک)، زەیتی زەیتوون، شۆربای سەوزە.

ئامانج: ڕۆژانە ٢٥–٣٠ گرام ڕیشاڵ. بە وردە وردە لە ماوەی ٢ هەفتەدا زیادی بکە و ئاوی زۆر بخۆرەوە.

خووی ڕۆژانە و چارەسەرڕیخۆڵەکەت فێری کات بکە

دەرمانەکان — تەنها بە ڕاوێژی پزیشک: تەواوکەری ڕیشاڵ (سیلیۆم) و لاکتولۆز یان ماکرۆگۆل (PEG) بۆ ماوەی درێژ سەلامەتن. دەرمانی بزوێنەر (سێنا، بیساکۆدیل) تەنها بۆ ماوەی کورت. حوقنە بە بەردەوامی بەکارمەهێنە.

کەی پێویستە پشکنین بکرێت؟

ئەگەر نیشانەی مەترسیت هەبوو یان دوای ٤ هەفتە باش نەبوویت، لەوانەیە پزیشک پشکنینی خوێن (تایرۆید، کەمخوێنی) یان کۆڵۆنۆسکۆپی داوا بکات.

بڕوانامەکان و کلینیکد. کامەران حەسەن محەمەد — پسپۆڕی وردی هەرس و جگەر و نازۆری پێشکەوتوو (ERCP)

بڕوانامەکانی د. کامەران حەسەن محەمەد
MRCP (UK) · بۆردی FKBMS · پسپۆڕی پێشکەوتووی ERCP
نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی ئاسیاسلێمانی، کانی با، بەرامبەر شاری سپیچوارشەممە، پێنجشەممە، شەممە و یەکشەممە · ٩:٠٠ بەیانی – ٧:٠٠ ئێوارە0771 993 6281
drkamaran.comبۆ نۆرەگرتن و زانیاری زیاتر، کۆدەکە سکان بکە.

ئەم ڕێنماییە جێگەی ڕاوێژی پزیشک ناگرێتەوە.